چارەنووسی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان؟

(0) / / فایلی تایبەت / عێراق هەرێمی کوردستان


Sep 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
پێگەی ئۆیل پرایسی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە دۆسییەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە دەست پارتی دیموكرات و یەكێتی نیشتمانی نەماوەو ئێستا ئەو دۆسییەیە رووبەڕووی چارەنووسێكی نادیار بووەتەوە.
پێگەی ئۆیل پرایسی بەریتانی راپۆرتێكی لەبارەی چارەنووسی دۆسییەی نەوتی هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی ئێستا لایەنی گەورەترو كاریگەرتر لە ناوچەكە بڕیار لە چارەنووسی دۆسییەی نەوتی هەرێم دەدەن، بۆیە ئەو دۆسییەیە لەدەست دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێم نەماوە، كە مەبەستی پارتی و یەكێتییە.
پێگەكە راشیگەیاندووە، پابەندی بە رێككەوتنی نەوتی و بودجەی گشتی و یاسای نەوت و گاز، كە لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق واژووكراوە، یان لە داهاتوو واژوودەكرێن، چارەنووسی دۆسییەی نەوتی هەرێم یەكلادەكەنەوە، كە ماوەیەكە رووبەڕووی قەیرانی گەورە بووەتەوە.
بەپێی راپۆرتەكەی پێگەی ئۆیل پرایسی بەریتانی، ئەگەر ئەو رێككەوتنانە هەر كێشەیەكی بۆ دروست بێت، كاریگەری لەسەر دۆسییەی نەوتی هەرێم دروست دەكات، بەشێوەیەك رەنگە كاریگەری لەسەر جیۆسیاسی و جوگرافی و تەنانەت نەخشەی وزەی جیهانیش هەبێت.
پێگەی ئۆیل پرایسی بەریتانی باسی لە ناكۆكی سیاسی و حكومڕانی پارتی و یەكێتیش كردووەو جەختیكردووەتەوە، كە ئەو ناكۆكییانە وای كردووە پێگەی سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان لەناوچەكە لاواز بێت و تەنانەت هەرێم و دۆسییەی نەوتەكەشی رووبەڕووی چارەنووسێكی نادیار بكەنەوە.