کیم لە ڕووسیایە و ئەمریکای نیگەران کردووە
(0) /
سەرۆکی کۆریای باکور بە سەردانێک گەیشتە ڕووسیا و بڕیارە لە گەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە گرێبەستی ئاڵوگۆڕی تەکنۆلۆژیای سەربازی واژۆ بکات، ئەمەش ئەمریکای نیگەران کردووە و ڕووی هێناوەتە هەڕەشەکردن.
کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور بە سەردانێک لە ڕووسیایە و بڕیارە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین کۆببێتەوە.
بڕیارە لەم سەردانەدا ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی چەک و تەکنۆلۆژیای سەربازی لە نێوان هەر دوو لادا واژۆ بکرێت.
ئەمریکا هۆشداریی داوەتە سەرۆکی کۆریای باکور کە لە ئەگەری پێدانی چەکی کوشندە بە ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکراینا، هەڵوێستی توندی دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: