شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم لە بەغدایە

(0) / / كوردستان / عێراق بەغدا قوباد تاڵەبانی مەسرور بارزانی هەرێمی کوردستان


Sep 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و بە بەشداری قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی بەغدای کرد.
بڕیارە شاندەکە لە گەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە.
لە درێژەی سەردانەکەدا شاندەکەی هەرێم لە گەڵ چەند سەرکردەیەکی عێراقی وەک نوری مالیکی، هادی عامری، حەیدەر عەبادی و عەمار حەکیم کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی پاشان لە گەڵ دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی عێراق بۆ پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.