ئێران یەکەم ئەنجامی یورانیۆمی پیتێندراوی لە سەدا 60 ی ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / محەممەد باقر قاڵیباف


Apr 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند کە نیوە شەوی ڕابردوو بەرهەمی یورانیۆمی پیتێندراوی لە سەدا 60 بە دەست هاتووە.

محەممەد باقر قاڵیباف لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە زانایانی ئێرانی لە بنکەی ناوەکی شەهید ئەحمەدی ڕەوشەنی نەتەنز یەکەم بەرهەمی یورانیۆمی پیتێندراوی لە سەدا 60 یان بە دەست هێناوە.

ناوبراو وتی کە ئیرادەی گەلی ئێران توانای پووچەڵکردنەوەی هەر پیلانێکی هەیە./.