شاندێکی هاوبەشی ئێران و عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / ئاسیا / بەغدا محەممەد کازم ئالی سادق هەرێمی کوردستان عێراق ئێران


Sep 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند کە شاندێکی هاوبەشئی تاران و بەغدا بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە هاوبەشە ئەمنییەکەی هەر دوو وڵات سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بە کەناڵی العالم ی ڕاگەیاندووە کە ئیرادەیەکی جیدی لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئەمنی و چەککردن و دەرکردنی گرووپە چەکدارەکان لە بنکە و بارەگا سنورییەکان دەبینرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تاران بە جیدی بەدواداچوون بۆ پرسی چەککردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە چوارچێوەی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی لە گەڵ بەغدا دەکات.
ئالی سادق ڕایگەیاندووە کە شاندێکی هاوبەشی تاران و بەغدا بۆ ئەم مەبەستە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.