چین: لە گەڵ ڕووسیا گەیشتووینەتە ڕێکەوتنی گرنگ

(0) / / ئاسیا / چین ڕووسیا


Sep 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی چین لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە پەکین و مۆسکۆ بەرپرسیاریەتی تایبەتیان لە بەرامبەر دۆخی ئێستای جیهان هەیە کە بە خێرایی بەرەو چەند جەمسەری هەنگاو دەنێت.
وانگ یی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین وتی کە جیهان بەرەو گۆڕانکارییەکی گرنگ و گەورەی نێودەوڵەتی هەنگاو دەنێت و بە هەموو هێزێکەوە دژی تاک جەمسەری وەستاوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی و ڕووسیا وەک دوو وڵاتی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەوڵی مسۆگەرکردنی ئاشتی و گەشەپێدانی جیهان دەدەن و لەم پێناوەدا ئەرک و بەرپرسیاریەتی گرنگیان لە سەر شانە.
ناوبراو وتی کە گرنگ نییە دۆخی نێودەوڵەتی چۆن گۆڕانکاریی دەبێت، چین و ڕووسیا ئامادەن درێژە بە متمانەی بەرامبەر و هاوکاری بازرگانی و پتەوکردنی هاوئاهەنگی لە بواری نێودەوڵەتی و پاڵپشتی هاوبەش لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و برەودان بە دادپەروەری نێودەوڵەتی بدەن.