وڵاتێکی ئەورووپی لە ئۆکراینا هەڵگەڕایەوە

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا


Sep 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە درێژەی ئاڵۆزییەکانی نێوان وارشۆ و کیێڤ، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چیدی هیچ چەکێک بە ئۆکراینا نادات.
ماتیۆس موراویتسکی ڕایگەیاند کە پۆڵەندا چیدی ئۆکراینا پڕچەک ناکات لە بەر ئەوەی کە گرنگی بە زیاترکردنی توانا سەربازییەکانی خۆی دەدات.
بە هۆی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاوردەی دانەوێڵەی ئۆکراینا لە لایەن پۆڵەنداوە، پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە ئەورووپییە ڕووی لە ئاڵۆزی کردووە.
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی پۆڵەندا 15 ی تشرینی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت و پارتی نەتەوە پەرەستی دەسەڵاتداری یاسا و دادپەروەری لە لایەن پارە ڕاستە توندڕەوەکانەوە ڕوبەڕوی ڕەخنە بووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە پۆڵەندا بووەتە شوێنکەوتووی ئۆکراینا.