سودانی: عێراق ژمارەیەکی گرنگ لە بازاڕەکانی گازی جیهان دەبێت

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی عێراق


Sep 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بە باشترین شێواز کەڵک لە سەرچاوە سرووشتییەکانی نەوت و گاز وەربگرێت.
محەممەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتنی ئاژانسی بلۆمبێرگ، ڕایگەیاند کە عێراق پابەندی ڕێکەوتنەکانە لە گەڵ ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس، بە شێوازێک کە بەرژەوەندییەکانی وەبەرهێنەران و بەکارهێنەران پارێزراو بێت.
ناوبراو وتی کە عێراق هەوڵ دەدات بەشێک لە وەبەرهێنانی نەوتی خۆی بەرەو پاڵاوگەکانی دەرەوە بنێرێت.
سودانی وتی کە سەبارەت بە نرخی نەوت هیچ نیگەرانییەکمان نییە، نرخێکی تایبەتمان نییە بەڵام هەوڵی نرخێک دەدەین سەقامگیر و بە پێی لۆژیکی بازاڕەکان بێت و بەرژەوەندی وەبەرهێنەران و بەکارهێنەران بپارێزێت و ئەویش 85 تا 95 دۆلارە لە هەر بەرمیلێکدا.