سەرۆک کۆماری ئۆکراینا لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی


Sep 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەفسەرێکی خانەنشینی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئۆکراینا بە هۆی شکستە بەردەوامەکانی لە بەرەکانی شەڕ، لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە.
ئسکات ڕیتر ئەفسەری خانەنشینی سی ئای ئەی ڕایگەیاندووە کە سوپای ئۆکراینا لە گۆڕەپانی شەڕ شکستی هێناوە و داهاتووی سیاسی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی نادیارە.
ناوبراو بە ئاژانسی سپۆتنیک ی ڕاگەیاندووە کە پرسیاری ئێستا ئەوەیە کە کەی سوپای ئۆکراینا هەڵدەوەشێتەوە، ئەمەش درەنگ یان زوو ڕوو دەدات و پاش ئەوەش ڕووخانی حکومەتەکەی زیلینسکی دێتە پێشەوە.
ئسکات ڕیتر وتی: ڕەنگە زیلینسکی لە داهاتوویەکی نزیکدا لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە، لە بەر ئەوەی کە نزیکەی 400 هەزار کەس لە خەڵکی ئۆکراینا کوژراون و بەشێکی زۆر لە چەک و پێداویستییە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاواش لە ناو براون.