پارەی دابەشکردنی مووچە گەیشت

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Sep 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بەشێک لە پارەی مووچەی فەرمانبەران خراوەتە سەر هەژماری بانکیی ئەم وەزارەتە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی داراییدا هاتووە کە بڕی 250 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خراوەتە سەر هەژماەی بانکیی ئەم وەزارەتە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو بڕە پارەیە لە ئێستادا لە هەژماری وەزارەتی داراییدایە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
بڕیارە وەزارەتی دارایی بڕیار لە سەر چۆنیەتی دابەشکردنی مووچە و ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.