کامیل حاجی عەلی پێشنیارێک دەداتە عیرفان عەبدولعەزیز

(0) / / كوردستان / عیرفان عەبدولعەزیز کامیل حاجی عەلی


Sep 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
کامیل حاجی عەلی کە سەرکردایەتی باڵێکی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەکات نامەیەکی ئاراستەی عیرفان عەبدولعەزیز کردووە کە خۆی بە ڕابەری یاسایی ئەم حیزبە دەزانێت.
کامیل حاجی عەلی پێشنیاری ئەوەیکردووە کە خۆی و عیرفان عەبدولعەزیز واز لە پۆستی ڕابەریی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بێنن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئامادەم دەست لە پۆستی ڕابەری هەڵبگرم بەو مەرجەی جەبانیشتان هەمان بەرپرسیاریەتی دونیایی و قیامەتی هەڵگرن.
کامیل حاجی عەلی ڕایگەیاندووە کە ئێمە ئەگەر ڕاست بکەین کە بۆ خودای پەروەردگار و قیامەتی خۆمان و چاکەی موسڵمانان خەریکین، ئەوا خزمەتکارێکیش بین هەر لای خودا گەورەین.