زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی کوێت هەڕاجفرۆش دەکرێت

(0) / / ئاسیا / کوێت


Sep 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەو هاکەرەی کە وەزارەتی دارایی کوێتی کردە ئامانج، زانیارییەکانی بە نرخی دیاریکراوی 400 هەزار دۆلار بۆ فرۆشتن داناوە.
ئەو هاکەرە ڕایگەیاندووە کە موڵەتی یەک هەفتەی بە وەزارەتی دارایی کوێت داوە تا بە پێدانی 400 هەزار دۆلار، زانیارییەکان بۆ ئەوان بگەڕێنێتەوە و بە پێچەوانەی ئەمەش زانیارییەکان دەفرۆشێتە هەر کەسێک کە ئەو بڕە پارەیەی پێبدات.
پێشتر وەزارەتی دارایی کوێت هەواڵی هێرشێکی ئەلیکترۆنیی بۆ سەر ئەم وەزارەتە ڕاگەیاندبوو.