ئۆکراینا بانگەشەی کوژرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ڕووسیا دەکات

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا ڕووسیا


Sep 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا ڕایگەیاندووە کە لە ڕێگەی هێرشێکی مووشەکییەوە بۆ سەر بارەگای سەرکی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی ڕووسیا لە دوورگەی کریمیا فەرماندەی هێزی دەریایی ڕووسیا کوژراوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری ئۆکراینادا هاتووە کە سوپای ئەم وڵاتە هێرشێکی مووشەکیی کردووەتە سەر بارەگای سەرەکی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی ڕووسیا لە دوورگەی ئۆکراینا و بەو هۆیەوە سۆکۆلۆڤ فەرماندەی هێزی دەریایی ڕووسیا کوژراوە و 102 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕووسیا هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە و لەم ماوەیەدا هەواڵی هاوشێوەی زۆر لە لایەن ئۆکرایناوە بڵاو بووەتەوە.