ئەمیری چەکدارە بیانییەکانی داعش دەستگیر کرا

(0) / / كوردستان / عێراق داعش هەرێمی کوردستان


Sep 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی ئەمیری چەکدارە بیانییەکانی داعشی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەێندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لە سەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد و چاودێری بەردەوام، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا بە هاوئاهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، لە پارێزگای کەرکوک تیرۆریستی داواکراو ئەبو بوخارییان دەستگیر کردووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە تیرۆریستی دەستگیرکراو، ئەمیری چەکدارە بیانییەکانی داعش بووە.