مەزڵوم کۆبانێ بۆ بایدن: هەڵەکانی ترەمپ دووبارە مەکەرەوە

(0) / / كوردستان / مەزڵوم کۆبانێ


Feb 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بە ئاماژە بە پاڵپشتییەکانی سوپای تورکیا بۆ داعش لە رۆژهەڵاتی فۆرات، داوای لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن کردووە کە هەڵەکانی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە ڕاست بکاتەوە.

مەزڵوم کۆبانێ لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت وتی کە هیوادارین بایدن هەڵەکانی ترەمپ دووبارە نەکاتەوە، وەک ئەوەی کە ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا لە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی باکوری سوریا هەڵکرد.

ناوبراو هەروەها داوای لە جۆبایدن کردووە کە ئەمریکا ڕۆڵی چالاک لە سوریا بگێڕێت و ستراتیژێکی نوێ بگرێتەبەر.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە ئەوەی ڕەتکردەوە کە سەر بە پەکەکە بن و وتی کە ئێمە لە بڕیار و ستراتیژی خۆمان سەربەخۆین./.