سەربازە هەڵهاتووەکەی ئەمریکا بۆ کۆریای باکور چی بە سەر هاتووە؟

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا چین


Sep 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاش ئەوەی کە کۆریای باکور ڕایگەیاند سەربازە هەڵهاتووەکەی ئەمریکا دەردەکات، چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە ئەو سەربازە لە ئەمریکا دەستبەسەرە.
دوو بەرپرسی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە تراویس کینگ سەربازە هەڵهاتووەکە بۆ کۆریای باکور کە دوو مانگ بەر لە ئێستا لە سنوری کۆریای باشورەوە گەیشتە ئەو وڵاتە، لە لایەن ئەمریکاوە دەستبەسەر کراوە.
یەکێک لەو دوو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە سەربازە هەلهاتووەکە لە چین لە لایەن ئەمریکاوە دەستبەسەر کراوە.
کۆریای باکور پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەو سەربازە لە خاکی خۆی دەردەکات. پیۆنگ یانگ هیچ وردەکارییەکی لە سەر کات و چۆنیەتی دەرکردنی ئەو سەربازە بڵاو نەکردووەتەوە.