وەزیری بەرگری بەریتانیا سەردانی ئۆکراینای کرد

(0) / / ئەورووپا / ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی ئۆکراینا بەریتانیا


Sep 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ڕایگەیاندووە کە وەزیری بەرگری نوێی بەریتانیا بە سەردانێکی لەناکاو لە کیێڤ بووە.
لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئۆکراینادا هاتووە کە گرانت شاپس وەزیری بەرگری بەریتانیا سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە و لە گەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی کۆبووەتەوە.
سەرۆک کۆماری ئۆکراینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کۆبوونەوەکەی لە گەڵ وەزیری بەرگری بەریتانیا بە بەرهەمدار ناو برد و ڕایگەیاند کە هاوکارییەکانی نێوان کیێڤ و لەندەن، توانای ئۆکراینا لە بەرەکانی شەڕ بە تایبەت بە کەڵک وەرگرتن لە چەکە دوورهاوێژەکان زیاتر دەکات.
کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە پرسی پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا لە ڕووی هێزی ئاسمانییەوە تەوەرێکی گرنگی سەردانەکەی وەزیری بەرگری بەریتانیا بووە.
وەزیری بەرگری بەریتانیا لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی دەیەوێت تا کۆتایی ئەمساڵ مەشق و ڕاهێنان بە 30 هەزار کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا بکات.