مەکتەبی سیاسی یەکێتی چ دەسەڵاتێکی دەبێت؟

(0) / / فایلی تایبەت / عێراق هەرێمی کوردستان نیشتمانی کوردستان


Sep 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕوونیکردووەتەوە کە مەکتەبی سیاسی پێک دێت لە سەرۆک و 12 تا 14 ئەندامی سەرکردایەتی کە لە لایەن سەرۆکی یەکێتییەوە پێشنیار دەکرێن و لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پەسەند دەکرێن.
بە پێی پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی، مەکتەبی سیاسی ئەم حیزبە ئۆرگانێکی باڵای ئەنجومەنی سەرکردایەتییە و ناوەندی سەرەکی بڕیاردانی حیزبە لە سەرجەم بوارە جیاجیاکانی پەیوەست بە یەکێتی و هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان.
پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی ڕوونیکردووەتەوە کە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەم حیزبە دەبێت ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بن.
بڕیار لە سەر پرسە گرنگە حیزبی و سیاسی و حکومییەکانی پەیوەست بە یەکێتی دەدات.
لە کاتی دروستبوونی بۆشایی لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بە هەمان ئەو میکانیزمانەی بۆ دامەزراندنیان کراوە، شوێنەکانیان پڕ دەکرێتەوە.
مەکتەبی سیاسی بەرپرسە لە جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی سەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
هەروەها مەکتەبی سیاسی بەرپرسە لە داڕشتن و جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەی هەڵمەتی هەڵبژاردنە گشتییەکان.
پەسەندکردنی بودجەی ساڵانەی ئۆرگان و دامودەزگاکانی یەکێتی پاش پێشنیارکردن لە لایەن مەکتەبی ئیدارەی دارایی گشتییەوە لە ئەستۆی مەکتەبی سیاسی دەبێت.