لیستی نوێ لە سلێمانی!

(0) / / وتار / وتار سلێمانی


Sep 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
دروستکردنی هەرجۆرە هێزو لیستێک کەتەنیا قودرەت و مەکانەتی سلێمانی بێت و نەتوانێت هەولێر بکاتە چەقی جوڵەو هەنگاوی سیاسی بەبڕوای من هیچ شتێک سەوزناکات جگە لەوەی هێزو پێگەی پارتی بەهێزتر دەکات.
سەرنج بدەن لەدوای هەموو ئەو لیست و هێزە نوێیانەی کەلەسنوری سلێمانی دروست دەبن دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دەردەکەوێت پارتی چ سودێکی دیووە.
ئەم قسانەی من مانای ڕێگری لەجوڵەو بزاوتی نوێ نیە بەڵام خۆ دەبێت جوڵەو بزاوتەکان هیچ نەبێت بتوانێت کەمێک دەستکاری تەوازونی هێزبکات لەسەرانسەری کوردستان.
خۆناکرێت تەنیا سلێمانی بکەوێتە بەرنەشتەری ململانێ و بکرێتە چەقی ڕوبەڕوبونەوەو دڵەڕاوكێی خەڵک و لەبەرانبەریشدا ناوچەو شوێنەکانی دیکە مێش میوانیان نەبێت.
جگە لەم قسانەی من بڕۆن سەیری ئەزمونەکانی ڕابردوو بکەن نەک تەنیا دروستبونی هێز تەنانەت خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانیش نەیان توانیوە هیچ زیانێک بەپارتی بگەیەنن ئەمە نەک لەبەرئەوەی پارتی لەهەمووان بەهێزترە نەخێر بەڵکو هۆکارەکە ئەوەیە چەقی هەموو ئەو جوڵانە لەسلێمانی بووە نەک هەولێر وەنەبێت حەزبەوە بکەین هەمان جۆری سلێمانی هەولێر توشی پەرتەوازەیی و نائارامی ببێت بەڵکو سلوک و سروشتی بابەتەکە بەوجۆرەیە هەموو گۆڕانکاری و هەنگاوێکی نوێ دەبێت لەپایتەختەوە سەرهەڵبدات و دواتر پەل بۆ ناوچەکانی تر بدات.
ئاوات عەبدوڵڵا