وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ئۆکراینا کۆدەبنەوە

(0) / / ئەورووپا / جۆزپ بۆرێڵ کیێڤ ئۆکراینا ئەورووپا


Oct 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
بۆ یەکەم جار، بڕیارە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا لە شاری کیێڤ ی پایتەختی ئۆکراینا بەڕێوە بچێت.
جۆزپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە سەردانەکەیدا بۆ کیێڤ ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی 27 وڵاتی ئەندام لەم یەکێتییە لە پایتەختی ئۆکراینا بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە داهاتووی ئۆکراینا لە یەکێتی ئەورووپادایە.
بۆرێڵ ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی مێژوویی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ئۆکراینا وەک وڵاتێک کە کاندیدی ئەندامبوونە لەم یەکێتییە، بەڕێوە دەچێت و کۆبوونەوەکەش بۆ دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی وڵاتانی ئەورووپییە لە ئۆکراینا.