عێراق هەوڵی ڕێکەوتنی ئەمنی لە گەڵ تورکیا دەدات

(0) / / ئاسیا / تورکیا لەتیف ڕەشید عێراق


Oct 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵی واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی ئەمنی، هاوشێوەی ڕێکەوتنەکەی تاران و بەغدا، لە گەڵ تورکیا دەدات.
لەتیف ڕەشید لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العربیە، وێڕای ئیدانەکردنی دەسدرێژی ڕۆژانەی تورکیا، وتی کە ئەنکەرە دەبێت ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت.
ناوبراو دژایەتی خۆیی بۆ بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق دەربڕی و وتی کە هێرشەکانی تورکیا تا ئێستا گیان لە دەستدانی دەیان کەسی سڤیلی لێکەوتووەتەوە.
لەتیف ڕەشید وتی کە فڕۆکەی شەڕکەر و درۆنەکانی تورکیا ڕۆژانە خاکی عێراق دەبەزێنن.