بۆ ئاوات شێخ جەناب سەردانی بەغدا دەکات؟

(0) / / كوردستان / بەغدا ئاوات شێخ جەناب عێراق نەرمین مەعروف


Oct 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.
نەرمین مەعروف ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی ئەم لێژنەیە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق میوانداری لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە و بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەش وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم سەردانی لێژنەی دارایی بکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هۆکاری سەردانەکەی ئاوات شێخ جەناب بۆ لێژنەی دارایی ئەوەیە کە تێڕوانینی هاوبەش پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت.
نەرمین مەعروف ڕایگەیاندووە کە وەک فراکسیۆنە کوردییەکان داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کراوە چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق بە بێ کێشە ڕەوانە بکرێت.