نەتەوە یەکگرتووەکان: 4 ملیۆن لوبنانی پێویستیان بە هاوکاری هەیە

(0) / / ئاسیا / لوبنان عمران ڕەزا


Oct 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی لوبنان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە نزیکەی 4 ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئەم وڵاتە پێویستیان بە خۆراک و هاوکاری هەیە.
عمران ڕەزا ڕایگەیاندووە کە نزیکەی 4 ملیۆن کەس لە لوبنان پێویستیان بە هاوکاری بە تایبەت مادە خۆراکییەکان هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لوبنان ڕوبەڕوی یەکێک لە قورسترین قەیرانە مرۆییەکانی جیهان بووەتەوە.
عمران ڕەزا ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای ئەم قەیرانە گەورەیە، هاوکارییەکان لە ئاستێکی زۆر کەمدا بووە.
ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی لوبنان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لوبنان ساڵێکە سەرۆک کۆماری نییە و زۆربەی دامەزراوەکانی چالاکییان نییە و تا ئێستا چارەسەری سیاسی لەم وڵاتە نەگەیشتووەتە ئەنجام.
ڕاشیگەیاندووە کە لوبنان تووشی یەکێک لە خەراپترین قەیرانە دارایی و ئابورییەکانی جیهان لە نیوەی سەدەی 19 تا ئێستا بووەتەوە.