سەرۆك کۆمار داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتەئەستۆ بۆ راگرتنی جەنگی دژبە فەڵەستین و لوبنان
(0) /
ڕوانگە - سەرۆك کۆمار داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی بگرێتەئەستۆ بۆ راگرتنی جەنگی دژبە فەڵەستین و لوبنان.
بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی لەئەستۆبگرێت و بەپەلە کاربکات لەپێناو راگرتنی جەنگی دژبە فەڵەستین و لوبنان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23-10-2024 بەڕێز سەرۆك کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز عەلی حەبحاب باڵیۆزی کۆماری لوبنان لە عێراق.
لە دیدارەکەدا، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە، بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست بەردەوامی بۆردومانی رۆژانە و بەئامانجگرتنی کەسانی مەدەنی بێ تاوان، چیتر قبوڵکراو نییە.
هەر لەو دیدارەدا، باس لە پێشهات و دۆخی ناوچەکە و جەنگی دژبە لوبنان کرا، لەوبارەیەوە سەرۆك کۆمار هەڵوێستی عێراقی دوپاتکردەوە، کە بریتییە لە پشتیوانی و پشتگیریکردن لە لوبنان وەك بەشێك لە پابەندبونی بە وڵاتانی برایەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆز پوختەیەکی لەبارەی دۆخی لوبنان خستەڕو، هاوکات هەڵوێستی عێراقی لەسەرئاستی رەسمی و جەماوەری بۆ پاڵپشتیکردن لە لوبنان و لەخۆگرتنی رۆڵەکانی گەلەکەی، بەرزنرخاند.
تێبينيێك بنێرە: