شێخی ئەزهەر سەردانی عێراق دەکات

(0) / / ئەفریقیا / محەممەد شیاع سودانی عێراق میسر ئەحمەد تەیب شێخی


Oct 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
شێخی ئەزهەر بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی ڕاگەیاندووە کە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
ئەحمەد تەیب شێخی زانکۆی ئەزهەری میسر و محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە سەر سەردانەکەی بۆ بەغدا گەیشتنە ڕێکەوتن.
سەردانەکەی تەیب لە سەرەتای ساڵی 2024 دەبێت و ناوبراو عێراقی بە وڵاتێکی خاوەن شارستانیەت و مێژووی دێرین ناو بردووە.
سەرۆکی زانکۆی ئەزهەر بڕیار بوو ساڵی 2022 سەردانی عێراق بکات، بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە دوا خرا.
بڕیارە ناوبراو لە سەردانەکەی بۆ عێراق لە گەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکان کۆببێتەوە.