ئەندامێکی پێشووی سوپای ئەمریکا بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ چین دەستگیر کرا

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا جوزف ئشمیت چین


Oct 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە پلەدارێکی پێشووی سوپای ئەم وڵاتە بە تۆمەتی پێدانی زانیاری نهێنیی ئاسایشی نیشتمانی بە چین، دەستگیر کراوە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەندامێکی پێشووی سوپای ئەم وڵاتە ڕۆژی هەینی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ چین دەستگیر کراوە.
جوزف ئشمیت تەمەنی 29 ساڵە و کاتی گەڕانەوەی لە چین لە فڕۆکەخانەی سەنفرانسیسکۆ دەستگیر کرا.
وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئشمیت پاش جیابوونەوە لە سوپای ئەم وڵاتە لە کانوونی دووەمی 2020، هەوڵی ئەوەیداوە کە زانیارییە نهێنییەکانی بواری سەربازی ڕادەستی چین بکات.
ناوبراو ئەندامی یەکەی 109 ی هەواڵگری سەربازیی ئەمریکا بووە و دەستی بە زانیاری زۆر نهێنی گەیشتووە.