ئێران داوای پشتیوانی موسڵمانانی جیهان بۆ فەڵەستین دەکات

(0) / / ئاسیا / ڕژێمی ئیسرائیل فەڵەستین ئیبراهیم ڕەئیسی ئێران


Oct 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی فەڵەستین، ڕایگەیاندووە کە پێویستە موسڵمانانی جیهان پێکەوە بە یەکدەنگ پشتیوانی لەم گەلە زوڵملێکراوە بکەن.
ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەرکەوتنی فەڵەستینییەکان بەرامبەر بە ڕژێمی ئیسرائیل، وتی: ئێران بانگهێشتی جیهان بۆ ئەو ڕاستییە دەکات کە بەردەوامی زوڵم و ستەم لە بەرامبەر گەلی فەڵەستین، بەردەوامی سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی دۆسیەی فەڵەستین، هەمیشەیی نییە.
ناوبراو وتی: ئێران پشتیوانی لە بەرگری ڕەوای گەلی فەڵەستین دەکات و ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی لە بەرامبەر هەر مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی گەلانی ناوچەکە بە بەرپرسیار دەزانێت.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی کە حکومەتە ئیسلامییەکان دەبێت هاوشانی گەلانی موسڵمان بۆ پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین بێنە گۆڕەپانەکەوە.
ڕەئیسی وتی کە دوژمنی زایۆنیستی دەبێت ئەوە بزانێت کە هاوکێشەکە گۆڕاوە و شەڕەنگێزی لە زیانی زایۆنیستەکاندایە و گەلی فەڵەستین براوەی گۆڕەپانەکەیە.