ترەمپ: شەڕەکەی حەماس و ئیسرائیل ئەنجامی سیاسەتی بایدنە

(0) / / ئەمەریکا / ئیسرائیل ئەمریکا حەماس


Oct 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
 
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند کە شەڕی ئێستای نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل ئەنجامی سیاسەتی جۆبایدنە.
دوناڵد ترەمپ کاندیدی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 ی ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر سیاسەتەکانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئێستا و ڕایگەیاند کە سیاسەتەکانی ناوبراو شەڕی ئێستای فەڵەستین و ئیسرائیلی لێکەوتووەتەوە.
ناوبراو وتی کە کاریگەری سیاسەتە هەڵەکانی بایدنە کە جیهان ئێستا شەڕی حەماس و ئیسرائیل دەبینێت.
ترەمپ بە لایەنگرانی ڕاگەیاند کە بە هۆی سیاسەتی بایدنە فێڵبازەوە ئێوە ئاژاوەگێڕی، ئاڵۆزی، خوێنڕشتن، شەڕ، تیرۆر و مردنتان لە پێشە و دەبینن کە ئەمڕۆ چی ڕوو دەدات.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وەک دۆسیەی ئۆکراینا، بانگەشەی ئەوەیکرد کە ئەگەر ئەو لە کۆشکی سپی دەبوو، حەماس هێرشی نەدەکردە سەر ئیسرائیل.