وتووێژی تەلەفوونی سودانی و ڕەئیسی

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل غەززە عێراق ئێران


Oct 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆی غەززە، کردنەوەی ڕێڕەوی پارێزراو بۆ خەڵکی سڤیلی فەڵەستین و ناردنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان وتووێژیان کرد.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا هەر یەک لە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و محەممەد شیاع سودانی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی فەڵەستین وتووێژیان کردووە.
پەیوەندییە تەلەفوونییەکە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بووە و تێیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی غەززە لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە تایبەت ڕەوشی مرۆیی و تاوانەکانی ئیسرائیل تاوتوێ کراوە.
هەر دوو لا لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا جەختیان لە سەر هەنگاوی بەپەلەی نێودەوڵەتی بە مەبەستی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل کردەوە و ڕایانگەیاند کە دەبێت سەرەڕای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە، ڕێڕەوی ئەمن بۆ خەڵکی سڤیل بکرێتەوە و بەپەلەش هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بە دەستی ئەوان بگات.