شاندێکی هەرێم لە سەر مووچە سەردانی بەغدا دەکات

(0) / / كوردستان / عەبدولکەریم خەسرەو ئومێد سەباح عێراق بەغدا هەرێمی کوردستان


Oct 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر کێشەی مووچە دیسانەوە سەردانی بەغدا بکات، شاندەکەش لە لایەن وەزیری داراییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بە مەبەستی بەرگریکردن لە مافی مووچەخۆران و لە سەر داوای حکومەتی هەرێم، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی دەچێتە بەغدا و لە گەڵ لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
شاندەکەی هەرێم پێک دێت لە ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولکەریم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی بەدواداچوون.