بایدن: داگیرکردنی دووبارەی غەززە هەڵەیەکی گەورەیە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا غەززە ئیسرائیل جۆبایدن فەڵەستین


Oct 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی CBS داگیرکردنی کەرتی غەززەی بە هەڵەیەکی گەورە ناو بردووە، بەڵام بە پێویستی زانیوە ئیسرائیل شەڕی چەکدارانی فەڵەستینی بکات.
جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل دەبێت یاساکانی شەڕ لە کەرتی غەززە پەیرەو بکات.
ناوبراو وتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا هاوکارییە مرۆییەکان دەگەنە غەززە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە دەبێت ڕێگەیەک بۆ ڕاگەیاندنی وڵاتی فەڵەستین بکرێتەوە و دوو وڵاتی سەربەخۆی ئیسرائیل و فەڵەستین ساڵانێکە وەک چارەسەر پێشنیار کراوە.
ناوبراو وتی کە هیچ بەڵگەیەک لە سەر ئاگاداربوونی پێشوەختەی ئێران لە هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بوونی نییە.