بایدن چوارشەممە سەردانی تەل ئەبیب دەکات
(0) /
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی تەل ئەبیب دەکات.
ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە لە پاش ئۆپەراسیۆنی بزوتنەوەی حەماس ی فەڵەستین لە دژی ئیسرائیل، بۆ دووەم جار سەردانی تەل ئەبیبی کردووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە جۆبایدن وەک پشتیوانییەک بۆ ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە سەردانی تەل ئەبیب دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە واشنتن و تەل ئەبیب لە سەر گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
تێبينيێك بنێرە: