پوتین لە پەکینە

(0) / / ئاسیا / ڤلادیمیر پوتین چین ڕووسیا


Oct 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە چین.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دووەم سەردانی دەرەوەی لە پاش بڕیارەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی لە مانگی ئازاری ڕابردووەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە پەکین و بڕیارە لە گەڵ سەرۆک کۆماری چین کۆببێتەوە.
وانگ ونتائۆ وەزیری بازرگانی چین لە فڕۆکەخانە پێشوازی لە سەرۆک کۆماری ڕووسیا کرد.
پوتین پێشتر سەردانی قڕقیزستانی کردبوو.