میسر داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات

(0) / / ئەفریقیا / قاهیرە عێراق محەممەد شیاع سودانی عەبدولفەتاح سیسی فەڵەستین میسر


Oct 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری میسر داوای لە سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە کردووە کە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلە سەبارەت بە فەڵەستین بکەن.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر ئەمڕۆ سێ شەممە 17 ی تشرینی یەکەم داوای لە وڵاتانی عەرەبی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە کرد شەممەی داهاتوو بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی فەڵەستین بکەن. کۆبوونەوەکە بڕیارە لە شاری قاهیرە بەڕێوە بچێت.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکەم سەرکردەی وڵاتانی عەرەبییە کە ڕایگەیاندووە بانگهێشتنامەی لە لایەن سەرۆک کۆماری میسرەوە بۆ ئەو مەبەستە پێگەیشتووە.
لە کۆبوونەوەکەی قاهیرە وڵاتانی عەرەبی، ناوچەکە و چەند وڵاتێکی کاریگەری جیهان لە گەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشداری دەکەن.