ساندرز: ئیسرائیل تاوانی دژە مرۆیی لە غەززە کردووە

(0) / / ئەمەریکا / ئیسرائیل غەززە بێرنی ساندرز ئەمریکا


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
سیناتۆرێکی ئەمریکی تاوانەکەی ئیسرائیلی لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی شاری غەززە بە تاوانێکی گەورە و دژە مرۆیی ناو بردووە.
بێرنی ساندرز ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مەعمەدانی شاری غەززە تاوانێکی گەورەی کردووە و دەبێت دەستبەجێ تاوانەکانی ڕابگرێت.
سیناتۆرە ئەمریکییەکە ڕایگەیاندووە کە دەبێت هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بەپەلە بگاتە غەززە و بارمتە ئەمریکییەکانیش ئازاد بکرێن.