پرۆژەیەکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی دانیشتووانی غەززە ئاشکرا دەبێت

(0) / / ئەفریقیا / غەززە ئیسرائیل ئەمریکا حەماس


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا هەوڵ دەدات ڕەزامەندی میسر بۆ نیشتەجێکردنی نیوەی دانیشتووانی غەززە لە باکوری ئەو وڵاتە بە دەست بێنێت.
ئەو بەرپرسەی حەماس کە ئاماژە بە ناوەکەی نەدراوە، بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاندووە کە پرۆژەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل، نیشتەجێکردنی زۆرەملەی نیوەی دانیشتووانی غەززەیە لە وڵاتی میسر.
ڕاشیگەیاندووە کە چەککردن و لەناوبردنی حەماس بەشێکە لەم پرۆژە و هاتنی بایدن بۆ ناوچەکە بە ئامانجی گوشارخستنە سەر حکومەتی میسرە.
بەرپرسەکەی حەماس ڕایگەیاندووە کە بایدن پێشنیاری ئەوە دەداتە میسر لە بەرامبەر چاوپۆشیکردن لە قەرزەکانی، ڕەزامەندی لە سەر نیشتەجێکردنی دانیشتووانی غەززە لە خاکەکەیدا دەرببڕێت.
ڕاشیگەیاندووە کە میسر ئەو پرۆژە ڕەتدەکاتەوە و بە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتمانی خۆیی دەزانێت.