لاهور شێخ جەنگی بە نیازی چییە؟

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان لاهور شێخ جەنگی


Oct 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
پلانێکی نوێی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەبێت.
بە پێی زانیارییەکان، بڕیارە لاهور شێخ جەنگی خۆی سەرۆکایەتی لیستەکەی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بکات.
ئەم هەنگاوەی لاهور شێخ جەنگی بە دووبارەکردنەوەی ئەزموونی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری کۆچکردووی بزوتنەوەی گۆڕان دادەنرێت کە کاتی خۆی سەرۆکایەتی لیستە پەرلەمانییەکەی کرد و پاشان دەستی لە کار کێشایەوە و نەچووە پەرلەمان.
پلانەکەی لاهور شێخ جەنگی ئەوەیە کە خۆی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بەڕێوە ببات و لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان وتار پێشکەش بکات.