بەرپرسێکی ئەمریکی بە هۆی شەڕی غەززەوە وازی لە پۆستەکەی هێنا

(0) / / ئەمەریکا / ئیسرائیل ئەمریکا غەززە


Oct 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسیکی باڵای ئەمریکا بە هۆی پشتیوانی سەربازیی ئەم وڵاتە بۆ ئیسرائیل و کوشتاری خەڵکی غەززە، دەستی لە کار کێشایەوە.
جۆش پاوڵ بەڕێوەبەری کاروباری گشتی و کۆنگرێس لە نووسینگەی کاروباری سیاسی و سەربازی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە گواستنەوەی چەکەوە هەبووە.
ناوبراو بە فەرمی دەستی لە کار کێشاوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ناتوانێت زیاتر پشتیوانی لە هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بکات.
پاوڵ ڕایگەیاندووە کە وەڵامی ئیدارەی ئەمریکا کاردانەوەی بێباکانەیە و لە سەر بنەمای ئیفلاسی فیکری دامەزراوە.
دەست لە کار کێشانەوەی جۆش پاوڵ ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ کێشە ناوخۆییەکانی ئەمریکا بە هۆی پشتیوانی بەهێزی سەربازیی بایدن بۆ ئیسرائیل.