وەجبەیەکی نوێی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا ڕادەستی ئیسرائیل کرا

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئیسرائیل غەززە


Oct 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاش سەردانەکەی جۆبایدن و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل، وەجبەیەکی نوێی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا ڕادەستی تەل ئەبیب کرا.
لە کاتێکدا کە ژمارەی کوژراوانی غەززە بە هۆی بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 3500 کەس، هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئەم ڕژێمە بەردەوامە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە وەجبەیەکی نوێی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیشتە تەل ئەبیب و لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان پێکهاتووە.
کەناڵی 11 ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا وەجبەیەکی دیکەی هاوکارییەکانی ئەمریکا بگاتە تەل ئەبیب.