بارزانی مەرجێکی بۆ هاوپەیمانی لە گەڵ شێعەکانی عێراق دیاری کردووە

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Apr 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان مەرجێکی بۆ هاوپەیمانی لە گەڵ لایەنە شێعەکان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتووی عێراق دیاری کردووە.

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاندووە کە مەسعود بارزانی داوای ئەوەیکردووە کە زۆرینەیەکی سوننە و شێعە کۆببنەوە بۆ ئەوەی ئەویش بتوانێت لە گەڵیان بەشداری بکات بەڵام سائیرۆنی نزیک لە سەدر پێیان وایە کە دەبێت بە تەنیایی بەشداری بکەن.

بەلیغ ئەبو گەلەل وتی کە بارزانی پێی وایە کە لە گەڵ لایەنێک ناتوانێت ببێتە هاوپەیمان کە زۆرینەی شێعە و سوننە نەبێت.

ڕاشیگەیاندووە کە ڕەنگە لە ئێستادا ئەو داواکارییە سەر نەگرێت./.