مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە
(0) /
بڕیارە سەرۆکی هەر دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی کوردستان بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کۆببنەوە.
شەوی 17 ی تشرینی یەکەمی 2023 نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەم حیزبە کرد.
ئامانج لەو کۆبوونەوەش تاوتوێکردنی دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی باڵای نێوان بەرپرسانی هەر دوو حیزبەکە بووە.
دەوترێت کە بڕیار دراوە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک هەوڵێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، سەرۆکی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.
تێبينيێك بنێرە: