بلینکەن: نامانەوێت ڕوبەڕوی ئێران ببینەوە

(0) / / ئەمەریکا / فەڵەستین ئیسرائیل غەززە ئێران ئەمریکا


Oct 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی کە پلانی ڕوبەڕوبونەوەی ئێرانمان نییە بەڵام ئەگەر بەرژەوەندییەکانمان لە ناوچەکە بکەوێتە مەترسییەوە، وەڵاممان دەبێت.
ئەنتۆنی بلینکەن وتی کە داوا لە ئێران دەکەین بەرەیەکی نوێ لە ناوچەکە نەکاتەوە.
ناوبراو وتی کە هەر شەڕێکی بەربڵاو لێکەوتەی خەراپی بۆ ناوچەکە و جیهان دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی کە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە بە بێ دەستێوەردانی حەماس هەوڵ دەدەین.
وتیشی کە ڕاگەیاندنی دوو وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین و ئیسرائیل، چارەسەری کێشەکانی ئێستای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.