باڵیۆزی ئەمریکا: سودانی هاوبەشی سەرەکی ئێمەیە لە ناوچەکە
(0) /
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە هاوبەشێکی سەرەکی وڵاتەکەی لە دابینکردن و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ناو بردووە،
ئەلینا ڕۆمانۆسکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاوبەشی سەرەکی ئەمریکایە لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوبەشی سەرەکی ئێمەیە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و ناردنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ خەڵکی سڤیل.
پەیامەکەی ڕۆمانۆسکی لە گەڵ بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاو کراوەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: