فەینەنشاڵ تایمز: ئێران و سعوودیە لە عێراق پێکەوە دانوستانیان کردووە

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Apr 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەی فەینەنشاڵ تایمز ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی باڵای ئێران و سعوودیە لە عێراق بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان ڕاستەوخۆ دانوستانیان کردووە.

لە ڕاپۆرتێکی ئەو ڕۆژنامەیەدا هاتووە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆڵی گرنگی لە دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە هەبووە.

لە ئەگەری ڕاست و درووستی ئەم هەواڵە، ئەمە یەکەم جارە کە ئێران و سعوودیە لە پاش پێنج ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان پێکەوە دانوستان دەکەن.

سەرچاوەکانی ڕۆژنامەکە ڕایانگەیاندووە کە یەکەم گەڕی دانوستانەکانیش لە بەرواری 9 ی ئەم مانگە بەڕێوەچووە.

فەینەنشاڵ تایمز هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەغدا ئاسانکاریی بۆ پەیوەندی نێوان ئێران و وڵاتانی میسر و ئەردەنیش کردووە./.