ئەردۆغان: ئیسرائیل بە بێ پشتیوانی ڕۆژئاوا سێ ڕۆژ بەردەوام نابێت

(0) / / ئەورووپا / حەماس ئیسرائیل ئۆکراینا تورکیا غەززە


Oct 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر پشتیوانییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا نەبێت، ئیسرائیل تەنیا سێ ڕۆژ ناتوانێت بەردەوام بێت و بمێنێتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە خۆپێشاندانی دەیان هەزار کەسی ئیستەنبووڵ وتی کە ئێمە تەنیا بە ئیدانەکردنی کوشتارەکەی غەززە ڕازی نابین.
ناوبراو وتی: ئیسرائیل لە قسەکانی من توڕە بووە کە ڕامگەیاندووە حەماس ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: دیسانەوە جەخت لەوە دەکەمەوە کە حەماس وەک چۆن کە هەندێک بانگەشەی بۆ دەکەن، ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە.
ئەردۆغان وتی: ئیسرائیل چۆن هاتووەتە ئەم ناوچەیە؟ ئیسرائیل حکومەتێکی داگیرکارە و پشت بە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبەستێت.
وتیشی کە ئەوانەی بۆ ئۆکراینا فرمێسکی تیمساحییان دەڕێژا، ئێستا لە بەرامبەر کوشتاری خەڵکی غەززە بێدەنگ بوون.