ئەعرەجی: جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی ئێران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی
(0) /
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە ناوچە سنورییەکانی ئەم وڵاتە و ئێران لە بوونی گرووپە چەکدارەکان چۆڵکراوە.
قاسم ئەعرەجی لە سەردانەکەیدا بۆ شاری سلێمانی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکەی لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی بۆ بەدواداچوونی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی عێراق و ئێران بووە.
ناوبراو وتی: بەرەوپێشچوونی زۆر لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێکەوتنەدا هەیە کە پشتگیری سەرجەم لایەنەکانی هەیە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتی کە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی ئێران و عێراق لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە هەرێمی کوردستان و هەر دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەوە بۆ جێبەجێکردنی هاوکاری باش کراوە.
تێبينيێك بنێرە: