ته‌لار له‌تیف: بودجەی زەبەلاحی لایەنێکی هەرێم بۆ هەڵبژاردن سەرچاوەکەی دیارنییە یاخود پارەی نەوتە
(0) /
ته‌لار له‌تیف لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ میدیای فەرمی حزبەكەی وتویەتی "به‌هۆی ته‌واوبوونی واده‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له غیابی ئه‌و دامه‌زراوه گرنگه‌دایه و ده‌توانین به راشكاوی بڵێین هه‌رێم بێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه، بۆیه پێویستده‌كات به زویی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت".
دەشڵێت "ناكۆكییه‌كانی ناو حكومه‌ت و پاشه‌كشێی ئازادی راده‌ربڕ‌ین له هه‌رێم به‌تایبه‌تی دوای دۆسیه‌ی زیندانیكردنی چالاكوانانی بادینان بووه‌ته هۆی لاوازبوونی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا، هه‌موو ئه‌مانه واده‌خوازێت كه لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكۆكییه‌كانیان وه‌لابنێن و جارێكی دیكه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكه‌نه‌وه‌و بخرێته‌وه سه‌ر رێچكه‌كه‌ی سه‌رده‌می مام جه‌لال كه ببووه چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی (هه‌رێم و عێراق) و نێوده‌وڵه‌تیشدا".
بەوتەی تەلار لەتیف "نابێت لایه‌نێك بودجه‌یه‌كی گه‌وره و زه‌به‌لاح بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان بكات به‌تایبه‌تیش بودجه‌یه‌ك كه سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نه‌بێت یاخود پاره‌ی نه‌وت و ماڵی گشتی بێت، هه‌ربۆیه هه‌ڵبژاردن له وڵاتانی دیموكراسی ئامانجی خۆی به باشی ده‌پێكێت، به‌ڵام له وڵاتانی دیكه‌دا ئه‌و ئامانجه ناپێكێت و كه‌س و لایه‌نی نه‌شیاو ده‌گه‌نه شوێنی به‌رپرسیارێتی و نوێنه‌رایه‌تیكردن".
تێبينيێك بنێرە: