مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا کۆبوونەوە

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی عێراق هەرێمی کوردستان


Nov 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی هەولێری کرد و لە گەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی هەولێری کرد و لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا جەخت لە سەر گرنگی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە سەرجەم داتا و زانیارییەکان بە پشت بەستن بە بەڵگە یاسایی و دەستوورییەکان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی بەغدا کراوە و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەماوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەر دوو لا هاوڕابوون لە سەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.