حەشدی شەعبی کەوتە ئامادەباشییەوە

(0) / / ئاسیا / بەغدا حەشدی شەعبی ئیسرائیل حەماس


Nov 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
کۆبوونەوەی سەرۆک ئەرکان و فەرماندە باڵاکانی دەستەی حەشدی شەعبی لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو.
عەبدولعەزیز مەحمەداوی ناسراو بە ئەبوفەدەک کە سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبییە، فەرمانی ئامادەباشی تەواوی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر ئەگەرێک لە ڕۆژانی داهاتوودا دەکرد.
ئەبوفەدەک سەبارەت بە ئەنجامەکانی زریانی ئەقسای حەماس لە دژی ئیسرائیل وتی کە هەڵمەتەکەی فەڵەستینییەکان کۆتایی بە ئەفسانەی ئەم ڕژێمە هێناوە و ڕاستییەکی ڕوونتر کردووەتەوە کە ئیسرائیل لاوازتر لەوەیە بانگەشەی بۆ دەکات.