سودانی سەردانی ئێران و چەند وڵاتێکی ناوچەکە دەکات

(0) / / ئاسیا / ئێران ئیسرائیل عێراق محەممەد شیاع سودانی


Nov 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوە میدیاییە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بە ئامانجی تاوتوێکردنی دۆخی غەززە، سەردانی ئێران و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە دەکات.
محەممەد شیاع سودانی سبەی دووشەممە 6 ی تشرینی دووەمی 2023 سەردانی تاران دەکات و پاشان سەردانەکەی بۆ چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی بەردەوام دەبێت.
سودانی ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکانی غەززە وەبیرهێنەری بیرەوەرییە تاڵەکانە بۆ خەڵکی عێراق و پێویست بە ناردنی هاوکاری بەپەلەی مرۆیی هەیە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتیوانی خۆیی بۆ گەلی فەڵەستین دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت بە زووترین کات تاوانەکانی ئیسرائیل ڕابگیرێت.